وه‌ڵام: تایگه‌ر ووشه‌یه‌کی ئینگلیزیه واته پڵنگ، وه پاوه‌ر پڵاس، که دیاره ووشه‌ی پاوه‌ر له نێوان پ وه ده‌بلیو ئۆیه‌ك له‌بیر کراوه، ئه‌گینا به‌و شێوه‌یه هیچ مانایه‌ك نادات به‌ده‌سته‌وه، وه پاوه واته هێز که له‌گه‌ڵ پڵاسدا هاتووه ئه‌ویش واته زیاده، کۆی هه‌موو مانه‌که ده‌کاته هێزێکی زیاده، ئه‌وه‌ی له‌و پرسیاره ده‌رده‌که‌وێت دیاره ئه‌وه وه‌ك ناوێکه‌و دانراوه له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌یه‌ك ئیتر خواردنه‌وه‌که هه‌رچی یه. جا بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌و خواردنه‌وه حه‌ڵاڵه یان حه‌رامه ده‌بێت سه‌یر مکه‌وه‌ناته‌که‌ی بکه‌ین که به ئینگلیزی نوسراوه:
Ingredients
جا ئه‌گه‌ر هه‌رشتێك له‌و شتانه‌ی تێدا بوو که حه‌رامن وه‌ك مه‌شروباتی سه‌رخۆش که‌ر، ئه‌و کاته بێگومان ئه‌ویش حه‌رامه، وه ده‌بیت ئه‌وه‌ش بکه‌نه بنه‌مایه‌ك بۆ خۆتان هه‌موو شته‌کانی تر هه‌ر سه‌یری مکه‌وه‌ناته‌که‌ی بکه‌ن چونکه ووڵاتانی ئه‌وروپا جێگه‌ی متمانه نین له ڕووی حه‌ڵاڵ و حه‌رامه‌وه چونکه خۆیان مسوڵمان نین و گوێی تێ ناده‌ن.









